شوبات 25, 2020 18:27 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ناوەندی ئاشتی سوریا بەوەزارەتی بەرگری ڕووسیا: گەشت لێدانەکانی هاوبەشی سەربازی ڕووسیا-تورکیا لەناوچەی حەسەکە لە سوریا دەستپیکراوەتەوە

ئۆلێگ ژوراولۆف،سەرۆکی ناوەندی ئاستی سوریا سەربە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە قسەگەلێک دا گوتی: هێزە سەربازییەکانی تورکیا- ڕوسیا لەناوچەی حیسەکە گەشت لێدانی سەربازی هاوبەشییان ئەنجام داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئۆلێگ ژورئۆلۆف،سەرۆکی ناوەندی ئاشتی سوریا کەلە ژێر چاوەدێری وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا چالاکی دەکات لە قسەگەلێک دا بەئاماژە بە دەستپێکرانەوەی گەشت لێدانەکانی سەربازی سوپای تورکیا-سوپای ڕووسیا بەئامادەبوونی هیزەکانی سەربازی سوپایتورکیا لە کوردستانی سوریا گوتیشی: هێزەکانی سەربازی تورکیا-ڕوسیا لەناوچەی حەسەکە گەشتلێدانی سەربازی هاوبەشیان وەڕێخستووە.

بە گوێرەی نووسراوەی هەواڵدەری ئیسپۆتینیک،ژورئۆلۆف لە درێژەی ڕادەربڕینەکانی  خۆی بەڕاشکاوی گوتی:گەشتلێدانی هێزەکانی ڕووس لەناوچەی ڕەققە،حەڵەب و حەسەکەیش بەڕێوە دەچوو و ئەم هێزانە بەردەوام بەگوێرەی بەرپرسایەتییەکانیان چالاکییان دەکرد. شایانی باسە،لەئاکامی دەستپێکرانی ئالۆزییەکان لە ئیدلیب و پەلامارەکان بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لەلایەن هێزەکانی سوپای سوریا-ئەرتەشی سوریا لەم شارە، تورکیا گەشتلێدانە هاوبەشەکانی لەگەڵ رووسەکان لە رۆژهەڵاتی فۆرات ڕاگرتووە.