شوبات 25, 2020 18:30 Asia/Tehran
  • هەواڵدەری ئاناتۆلی ئیدعای کرد: فەرماندەری مەخمور-کەرکووکPKK لەئۆپەراسیۆنی میت-سوپای تورکیا لە شەنگاڵ دا کوژراوە.

هەواڵدەری ئاناتۆلی بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە هەواڵیک دا ئیدعای کرد: یەحیا دومان بەناسناوی"سەبرتوری" فەرماندەری ناوچەی مەخمور-کەرکوکی پارتی کڕێکارانی کوردستان (PKK)لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ڕێکخراوەی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا(میت)-هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە شەنگاڵ دا کوژراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس،هەواڵدەری ئاناتۆلی بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە هەواڵێک دا ئیدعای کرد: یەحیا دوومان بەناسناوی "سەبر توری" فەرماندەری ناوچەی مەخموور-کەرکووکی پارتی کرێکارانی کوردستانPKK کەلەلیستەی سووری ترۆریستانی وەزارەتی نێو خۆی تورکیادابوو و لەلایەن ئینتێرپۆڵەوە ڕاوەدوونرابوو،لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ڕیکخراوەی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت)- هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە شەنگاڵ کوژراوە. 

بە گوێرەی نووسراوەی هەواڵدەری ئاناتۆلی، لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی میت- سوپا کەلە ناوچەی شەنگاڵ لەباکووری عێراق بەڕێوە چووە یەحیا دومان لە فەرماندەرانی فێرگەی نزامی-ئایدئۆلۆژیکی هێزەکانی تایبەتی PKK کەلەساڵی ٢٠١٩ ەوە وەکوو فەرماندەری مەخمور-کەرکوک هەڵبژێردرابوو کوژراوە. PKK تابەم کاتە هەواڵی کوژرانی ئەم فەرماندەی خۆی پشت ڕاست نەکردۆتەوە.