ته‌مووز 12, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەی ناردنی یارمەتی بۆ ناوچه کوردنشینەکانی سوریای درێژ کردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ناردنی یارمەتی بۆ ناوچه کوردنشینەکانی سووریای بۆ حەوتەمین ساڵ درێژ کردەوە.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە  لە ڕۆیتێرز، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ناردنی یارمەتی بۆ کوردستانی سووریای بۆ حەوتەمین ساڵ درێژ کردەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش مشتومڕی سێ ڕۆژەی نێوان ڕووسیا و چین و وڵاتانی ڕۆژاوایی لەو بارەوە تێپەڕاند، ئەو ئەنجومەنە لە کۆتاییدا ڕێککەوت کە ڕەوتی یارمەتیدانی باکووری سووریا لە ڕێگای بابولهەوا بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژەی هەبێت.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی ئاسایش کە  لە ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە چوو چین و ڕووسیا بەو بڕیارنامەیە دەنگی بێ لایەنیان دا.

١٢ وڵاتی دیکە دەنگی ئەرێیان دایە ئەو بڕیارنامە.

سەرپەیڤ