ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌کات
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی ئاگادار، سوپای ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازیی تر، ڕه‌وانه‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ده‌کات.
بێڵ ئه‌وربان وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریکا، له ڕاگه‌یانراوێکدا بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانیان ڕاداری جۆری سنتیناڵ-یان جێگیرکردووه و ئه‌رکی ئاسمانیی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکاش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ھێزە کوردیەکان، له باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌رده‌وامه.
بێڵ ئه‌وربان وتیشی: ئامانج له جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پنتاگۆن له باکووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پاراستنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه و ئه‌مریکاش نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر له سوریا هه‌بێت، به‌ڵام له کاتی پێویستدا ئاماده‌ن به‌رگریی له خۆیان، بکه‌ن.
ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵیش ئەم جوڵە سەربازیەی ئەمریکا وەک ھەنگاوێک لە بەرامبەر ھێزەکانی روسیا جێگیر لە سوریا دەزانن .
له به‌رامبه‌ریشدا به وته‌ی لێپرسراوێکی ئیداره‌ی واشنتۆن، سوپای ئه‌مریکا ته‌نها ١٠٠ سه‌رباز و ژماره‌یه‌کی دیاریکراوی زرێپۆشی ڕه‌وانه‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، کردووه.