تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 23:59 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەتێکھەڵچوون لەگەڵ سوپای تورکیا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە) لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سوپا لە باکووری سووریادا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ، ئەم پێنج ئەندامەی پەکەکە لە ئۆپراسیۆمی بەناو «کانیی ئاشتی» لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیاو لە باکووری سووریا کوژراون.

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووەو دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانەدا سەقامگیرن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەست درێژیی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا لەگەڵ ئیدانە کردنی خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ