تشرینی دووه‌م 25, 2015 19:49 Asia/Tehran
  • کارتێکەریی ڕوانگەکانی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکیی ئێران لە ڕاپۆرتی کۆتایی ئاژانس دا

سەرۆکی تیمی پسپۆڕیی دانوستانکاری ئێران باسی لە گرینگیدانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کردووە بە ڕوانگەکانی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکیی ئێران ، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی کۆتایی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بە ئەنجومەنی بڕیار دەران.

"حەمید بەعیدی نژاد" ی سەرۆکی تیمی کارناسیی دانوستانکاری ئێران ی سەرۆکی تیمی کارناسیی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا نووسی : ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە تا ئەو جێگایەی بکرێت ڕوانگەکانی تیمی دانوستانکاری ئێران لە ڕاپۆرتی کۆتایی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس دا لەبەر چاو دەگیرێت.
بەعیدی نەژاد بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی شاندی ئێرانی لەگەڵ تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن کوتی : لەو دانیشتنەدا کۆبەندیی ئاژانس لە سەرجەم دەسکەوتەکانی لە پرسی "پیی ئێم دی" ، بەرلە پێشکەش کرانی دوا ڕاپۆرت کە بڕیارە یەکی دیسامبر لە ڤیەن بڵاو بکرێتەوە ، دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی سیاسی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە کوتیشی: هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕوانگەکانی ئێران لەمەڕ ڕەهەندە جۆربەجورەکانی ئەو کۆبەندییەی ئاژانس ، بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە "یووکیا ئامانۆ" و جێگری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کاروباری چاوەدێری دا ڕاگەیەندرا.
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیار دەران و لەدوای پێشکەش کرانی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ، کە بە ئەگەری زۆر 15ی دیسامبر دەبێت ، ئەندامەکان ڕای خۆیان سەبارەت بە داخرانی دۆسیەی پرسەکانی ڕابردووی ئێران یان کراوە مانی ئەو دۆسیەیە ڕادەگەیەنن.
گروپی پێنج کۆیەک بە گوێرەی بەرجام بەڵێنی داوە کە بەرنووسی بڕیارنامەیەک بە ئامانجی داخستنی دۆسیەکە ، پێشکەشی ئەنجومەنی بڕیار دەران بکات.