May 04, 2016 08:46 Asia/Tehran
  • هۆشداری جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەمریکا

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا بیهەوێ هەڕەشە لە ئێران بکا کۆماری ئیسلامی ئێران ناهێڵێ گەمیەکانی ئەمریکا بە گەرووی هوڕمز دا هاتوچۆ بکەن.

سەردار سەرتیپ حسێن سەلامەتی جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سێ شەممەی شەو لە وتووێژێک دا لەگەڵ بەشی وتووێژی هەواڵەکانی کاتژمێر 21ی کاناڵی یەکی تەلەفیزیۆنی ئێران وتی: بە گوێرەی کۆنوانسیۆنی 1982ی دەریاکان ئەگەر ئەمریکییەکان و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بیانهەوێ کەڵک لە گەرووی هوڕمز وەربگرن و هەڕەشە لە ئێران بکەن ئێران رێگە نادا هیچ گەمی و کەشتییەکی ئەوان بەو شوێنە دا هاتوچۆ بکات.

سەردار سەرتیپ سەلامی وتیشی: بە گوێرەی کۆنوانسیۆنی 1982ی دەریاکان ئەگەر هاتوچۆ لە گەرووی هوڕمز زەرەر و زیانی هەبێ کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەنگاری دەبێتەوە.

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەتی ئەمریکا، هەڵەکانی رابردووی خۆیان بە هەڵەی نوێ دوپات نەکەنەوە و پەند لە مێژوو وەرگرن.

سەردار سەرتیپ سەلامی وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک ئەرتەشی ئێران ڕۆژژمێرێکی تایبەتی بۆ مانۆڕ و مەشقەکانی خۆی هەیە بەڵام بە گوێرەی گۆڕانکارییە سیاسی و ناوچەییەکان لەوانەیە مانۆڕی بە بێ بەرنامەی لە پێش دا بۆداڕێژراو بەڕێوە بەرێ و هێزی بەرگێڕەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشان دەدا.

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هەمە جۆر مانۆڕی زەوینی و ئاسمانی و دەریایی مافی یاسایی ئێرانن و تاران ڕێگە نادا هیچ هێزێک باسی هێزی بەرگریکارانەی ئێران بکا و بڕیاری لەسەر بدات.