وتاردانی رۆحانی لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی دەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزی یاسادانانی بە بنەمای سەروەریی جەماوەری، چاوەدێری گشتی و بنکەیەک بۆ لەیەک نیزیک کردنی بەشەکانی جۆربەجۆری وڵات زانی.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی دەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی : ئیرادەی دەوڵەتی ئێران هاوڕێیی لەگەڵ هێزەکانی دیکە و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیە.
روحانی ئاماژەی دایە هەوڵی دەوڵەتی ئێران بۆ کارکرن و ئاسایشی خەڵک و سڕینەوەی هەژاری، گەشە و بووژاندنەوەی ئابووری و وتیشی: بۆگەیشتن بە ئیش و کار و ئاسایشی خەڵک و لابردنی هەژاری لەنێو کۆمەڵگەدا، ڕێگەیەک جگە لە هەوڵی دوو ئەوەندە بەمەبەستی گەشەسەندن و گەشەی ئابووری نییە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران ئەمساڵ دەگاتە گەشەی ئابووری سەتی پێنج وتیشی : بە خستنە ئەولەویەتی ئابووری و جێ بەجێ کردنی سیاسەتەکانی ئابووری خۆڕاگرانە، ئێران دەستی دەگاتە گەشەکی شیاو.
سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران هەروەها وتی : یەکێک لە پێداویستییەکانی هاتنەدی گەشەی سەتی هەشتی ئێران کەلە سیاسەتەکانی ئابووری خۆڕاگرانە پێداگری لەسەر کراوە، سەرمایەدانانی سی هەتا پەنجا میلیار دۆلاری لەسەرچاوەکانی بیانییە.
روحانی وتیشی : ئێران لەبەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش واتە بەرجام گەیشتووەتە ئەم خاڵە کە بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هێزەکان، ڕەچاو کردنی هێڵی سنوور کە جێی سەرنجی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامییە و هەڵبژاردنی کەسانی شیاو و ساڵح دەتوانێ لە گرفتەکانی گەورە وەکوو وتووێژەکانی ناڤۆکی تێپەڕێ.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : مەجلیسی دەهەم و دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئابووری خۆڕاگرانە دەتوانی لە تواناییەکانی دیپلۆماسی ئابووری بەباشی کەڵک وەرگرێ.
دەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە بە پێی پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و وتاردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە کار کرد .