ئاب 27, 2016 18:32 Asia/Tehran
  • ڕازی نەبوونی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق لەکۆڕی لێپێچینەوەی وەزیری دارایی

ئەندامانی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە لە وەڵامەکانی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە کۆڕی وەڵامدانەوەدا، ڕازی نەبوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە ئەندامانی پەرلەمان بە زۆرینەوەی دەنگ ڕایانگەیاند، لە لێدوانەکانی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە ڕازی نەبوون، کردەیەک کە ڕێگای هەموار کرد بۆ لابرانی ئەو وەزیرە کوردەی کابینەی ئێراق کە چەندین ساڵ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیشی لەئەستۆ بووە.

زێباری ئەمڕۆ بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیاری نوێنەران بەتایبەت هەیسەم جبوری، لە نوێنەرانی نەیاری سیاسەتەکانی بارزانی لە پەرلەمان ئامادە بوو.

هاوکاتیش، هەندێ سەرچاوەی هەواڵ ، هەواڵی هاوپێوەند بە شەڕ و پێکدادانی جەستەیی و زارەکی نێوان نوێنەرانی ئێراقی لە کۆڕی وەڵامدانەوەی وەزیری داراییان بڵاو کردەوە.