پێشوازیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە یەمەن پێشوازی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، بەهرام قاسمی وتەبێژ و سەروکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێشوازی کردن لە بەیاننامەی نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربەسی حەفتا و دوو ساعەتە لەم وڵاتە، هیواداری دەربڕی کە هەموو لایەنەکانی تێکهەڵچوونەکە بەتایبەتی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان ئەم ئاگربەسە بەڕێوەبەرن و مۆڵەت بدەن یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خێراییەکی زۆر و بێ هیچ لەمپەرێک بخرێتە بەردەستی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن و زیان وێکەوتوانی شەڕ لەوان بریندارانی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی سەنعا.
بەهرام قاسمی وێڕای بەکارەساتبار زانین و نالەبار وەسف کردنی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن، لەسەر پێویستی هەوڵدانی هەموو لایەنەکان بۆ درێژەی ئاگربەس و کۆتایی دان بە شەڕی بێ ئەنجام، پێی داگرت .