شوبات 23, 2017 18:24 Asia/Tehran
  • لاریجانی: کۆنفرانسی داکۆکی لە ڕاپەڕینی فەلەستین کۆبوونەوەیەکی ئاشتیانە بوو

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گەڕانەوە بۆ تەوەریی پرسی فەلەستین لەسای ڕووداوەکانی ناوچەی یەکێکە لە دەستهاتە گرینگەکانی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ڕاپەڕینی فەلەستین لە تاران .

عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی بلادی جزایر  بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی ئاشتیانەی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی  داکۆکی لەئینتفازەی  فەلەستین  لە تاران وتی  :  بەشداران لەم کونفرانسە  گەیشتوونەتە هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە پرسی فەلەستین و مەترسیەکانی بەردەمی .

لاریجانی وتیشی : بەرلەمە  ژومارێک لەسەر پرسی  فەلەستین  ئەهلی  ئاشتی و ژومارێکیش بە دوای خۆڕاگری بوون بەڵام ئێستا  ئاشکرا بوو   وتووێژ و ئاشتی ئەنجامێکی بە دواوە نەبووە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کرانەوەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین پێداگرییان کرد  :  چیروکی پڕدەرد و خەمی فەلەستین و خەمی ستەملێکراویی ئەم گەلە خۆڕاگر و سەبوورە، پاوەجێ و خۆڕاگر، دڵی هەرمرۆڤێکی  ئازدیخواز، ماف خوازی و دادگەر  ئازار دەدات.

شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین  کە بە فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و ئاادەبوونی کاربەدەستان و کەسایەتییەکانی سیاسی هەشتا وڵاتی جیهان سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە لە تاران دەستی بە کارکرد بوو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.