گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران : پرسی فەلەستین گرینگترین بابەتی ئێران و جیهانی ئیسلامە
گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وتی : پرسی فەلەستین یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی جێگەی بایەخی هەڵوێستی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جیهانی ئیسلامە .
ئایەتوڵڵا محەممەد عەلی موەحیدی کرمانی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران ئاماژەی کردە بەڕێوە چوونی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داکۆکی لە ئینتفازەی فەلەستین لە تاران و وتیشی : هەر ئەو جۆرەی کە لە ئایینی ئیسلام لە سەر حەرام بوونی زاڵ بوونی کافرەکان بەسەر موسوڵمانان و ناوچە ئیسلامییەکان پێداگری کراوە، پرسی داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین و بەرەنگار بوونەوەی درێژەی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرووی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
موەحیدی کرمانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بەرژەوەندی نیشتمانیی ئێران لەسەر پرسی فەلەستین لە ناوچە گرێ دراوە ، وتیشی : تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی لەبەرامبەر گەلی فەلەستین و کوشت و بڕ ، ئاوارەیی و وەدەرنانی فەلەستینییەکان لە نیشتمانیان ، هیچ کات لە بیر ناکرێت.
ناوبراو ئاماژەی کردە دامەزرانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل لە ناوچە فەلەستینیەکان و وتی : دامەزرانی ناوچەی جوو - زایۆنیستی بە ئامانجی شووناس دان بە هەندێ کەسی نامەشروع و ناڕەوا لەلایەن بەریتانیاوە گەڵاڵە کرا و دواجار ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی لەم گەڵاڵەیە داکوکییان کرد .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران ئامانجی دامەزرانی ڕژێمی ناشەرعیی زایۆنیستی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان ، لاوازکردنی وڵاتان و حکومەتەکانی ئیسلامیی ناوچە زانی و وتی : ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوڕێیەتی هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی بە ئامانجی زاڵ بوون بەسەر سەرچاوەکانی سرووشتی و وزەی ناوچە، ڕزێمی زایونیستییان وەک لۆیەکی شێرپەنجە لە دڵی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دامەزراند.
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتیشی : لە ئێران ترساندن، لە ئیسلام ترساندن و بێ ڕێزی کردن بە کەسایەتی بەرز و پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە ئەورووپا، ئەنجامی دزەی لابی زایۆنیستی لە ڕۆژاوا و ئەمریکایە .
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی پێداگری کرد : خۆڕاگری فەلەستین سەرباری هەبوونی گوشاری هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی و عەرەبی ناوچە بە هەموو توانانە لەبەرامبەر داگیرکارانی زایۆنیست وەستاوە و بەم زوانە ئەم ڕژێمە داگیرکارە و لایەنگرانی لەبەرامبەر هێزی خۆڕاگری ئیسلامی شکست دەخۆن و دۆڕاو دەبن.