ئادار 22, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • روحانی: فەرمایشەکانی ڕێنوێنیکەرانەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی مایەی دڵگەرمی چالاکانی ئابوورییە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە فەرمایشە ڕێنوێنیکەرانەی بەڕێزیان لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ کەبووە مایەی دڵگەرمی و دڵخۆشی هەموو خزمەتگوزارانی گەل و چالاکانی ئابووری، پێداگری کرد: یەکەم کۆبوونەوەی دەوڵەت لە ساڵی نوێدا، تەرخان دەدرێت بە دابەشکردنی کاری نەتەوەیی بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەی ئیش و کار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی  سەرۆک کۆماری، حەسەن رۆحانی، ڕۆژی چوارشەممە لەم نامەیەدا فەرموویان :  بێ گومان داکۆکیی ڕاستەوخۆی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کە دەتوانێ  کۆڵەکەی سەرەکی هەماهەنگی  هەموو دامەزراوەکان و هێزەکان لە نیزام بێت، سەرمایەیەکی گرینگی  دامەزراوەکانی بەرپرسی ئابووری لە دەوڵەتە  هەتا هەوڵی خۆیان پەرەپێ بدەن و گەشەی بەدەستهاتوو لە بەرهەمی  نەتەوەیی  پاوەجێ بکەن و  بە خێراییەکی زۆرەوە لە ڕەوتی  ئیش و کار نانەوە، وڵامدەری هێزی گەنج بن کە بە دوای کار وئیش دا دەگەڕن.

روحانی وتیشی :  دڵنیام بە بڕواداربوونی قووڵی  دەوڵەتی ئێران بە  سیاسەتەکانی ئابووری خۆڕاگرانە، کە  گەشەی  سەرنج راکێشی  لەبەرهەمی ناوخۆیی و وەپێشکەوتنی هەناردەی غەیرە نەوتی بەسەر هاوردە و ئیش وکار ی لێ کەوتوەتەوە و بە هەماهەنگی زۆرتر لە ڕەوشی  مافەوانی، فەرهەنگی  و بەڕێوەبەرایەتی نیزام  کە بەپێی ڕێنوێنییەکانی  ئاشکرای ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە نەورۆزی ئەمساڵ دا  بە دەست دێت،  کەم و کۆڕییەکانی ئێستا  قەرەبوو دەکرێنەوە و دەستهاتی بەرچاو  لە نانەوەی دەرفەتی ئیش و کاری گەنجان  و چینی کەم داهات، کارنامەی پڕلە شانازی نیزام درەوشاوەتر دەکەن  .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی  دووشەممە لە پەیامێک دا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی 1396ی هەتاوی، ساڵی نوێیان بە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، بەرهەم هێنان - دەرفەتی ئیش و کار، ناودێر کرد .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  لەم پەیامەدا  سەرنج دان بە ناوی ئابووری خۆڕاگرانەیان  بە تەنیایی  بە کاریگەر نەزانی و سەبارەت بە ڕێگەچارەی   ڕەوشی ئێستا فەرموویان  : چارەسەری،  لە دابەشکردنی ئابووری خۆڕاگرانە بۆ هەموو خاڵە سەرەکییەکان و گرینگ و چڕبوونەوەی هەموو  هممەتی بەرپرسانی و خەڵک بەسەر ئەو خاڵانەیە و ئەم خاڵە گرینگ و سەرەکیانە  بریتین لە بەرهەمی ناوخۆیی و دەرفەتی ئیش و کار بە تایبەتی  ئیش و کاری  گەنجان  .