ئادار 24, 2017 19:35 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهییان : قەیرانی سووریا لە دابین کرانی ئاسایشتی ڕژێمی زایونییەوە سەرچاوە دەگرێ

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: شەڕی سووریا لە پاراستنی ئاسایشتی ڕژێمی زایونی لە مەترسیی ڕابوونی ئیسلامییەوە سەرچاوە دەگرێ.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهییان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس، لادانی ڕابوونی ئیسلامی بەرەولای بەهاری عەرەبیی بە پیلانێکی ڕۆژئاوا زانی و وتیشی: نوکە ڕمی لادانی ڕابوونی ئیسلامی سێرەی بۆ دیمەشق گرتووە، چونکو سووریا جێ و شوێنێکی تایبەتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا هەیەو هاوسەنگیی ئاسایشتیانەی ڕژێمی زایونیی تێک داوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهییان، ئامادە بوونی خۆڕاگری لە بەرزاییەکانی جۆلانی بە نیشانەی پەرە سەندنی دەستەڵاتی خۆڕاگری زانی و بە ڕاشکاوی وتی: تەلەبیب لە ئاوا هەل و مەرجێکدا پێویستی بە ناکۆکی و پێکدادانی نێوخۆیی لە سووریادا بوو و ئەوەی وا ئێستاکە لە سوریادا دەقەومێ ئەنجامی ئەندازیارانەو بە پێچەوانەی ڕژێمی زایونی دژی ڕابوونی ئیسلامی و ئێرانە.

جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە عەرەبستان لەمەڕ توندوتیژ کردنەوەی شەڕی سووریاو پێکهێنانی تیرۆریزمی تەکفیری لە ناوچەکە، وتیشی: بەپێچەوانەی سەعودیەکان کە کەشی سیاسیی سوریا بە قازانجی خۆیان دەقۆزنەوە، کەچی ئێران قەت حاشا لە پێویستیی چاکسازیی سیاسی لە سووریادا ناکات.

ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، لە بارەی هەگەری کرانەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تارانیش وتی: سەعودییەکان جارێ بڕوایان بە هەبوونی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دا نییەو واهەڵدەگرێ ڕیاز سەرەتا هەست بە پێویست بوونی وەها بابەتێک بکات و پاشان پەیوەندییەکانی دوو وڵات سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە.

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی پێی داگرت: ئێران و عەرەبستان دوو وڵاتی گەورەو شوێن دانەرن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانی ئیسلام داو بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز بۆی هەیە ڕۆڵێکی کاراو گرینگ لە گەڕانەوەی ئەهوەنی و ئارامش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگێڕێت.

 

سەرپەیڤ