نیسان 24, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • خەلیفەی ئەرمەنیەکان لە تاران: جەنایەتەکانی ئەمڕۆ لە سووریا وئێراق نمۆنەی بەرەکوژیە

"ئۆسقۆفی ئەعزەم سبوە سرکیسیان " لەتاران وتی: جەنایەتی ئەمڕۆ لە سووریا وئێڕاق لەدژی کەمایەسیە دینی وئائینیەکان بەتایبەت ئاشوری وکلدانیەکان نمۆنەی ئاشکرای بەرەکوژەیەکانی ڕابردویە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " ئوسقۆفی ئەعزەم سبوە سرکیسیان" خەلیفەی ئەرمەنیەکانی تاران ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە مژاری بیست وچواری ئاوریل رۆژی بەرەکۆژی ئەرمەنیەکان بەدەس تورکە عوسمانیەکان وتی: سزانەدرانی بەرەکوژیەکانی ڕابردوو لە جیهان ، ئێستاکە بووە بە بەرەکوژی ئەمڕۆکە لە سووریا وئێراق لەلایەن تاقمی ترۆریستی داعش. ئۆسقۆفی ئەعزەم سبوە سرکیسیان لەبارەی دۆخی ئەرمەنیەکان لە ئێران وتی: بەڵگە وسەنەدی مێژوویی پێشان دەدات کە ئەرمەنیەکان لە شەڕەکان لە بەرەڤانی کردن لە سنوورەکانی ئێران بەشداری چالاکیان هەبووە ئەرمەنیەکان لە ئێران ئێرانین وپێوەندی قوڵیان لەگەڵ مەسەلەکانی فەرهەنگی وکۆمەڵایەتی ئێران هەیە . خەلیفەی ئەرمەنیەکانی تاران بە ڕێز گرتن لە یادو بیرەوەری کوژراوانی ئەرمەنی لە سەدو دووساڵ لەمەوپیش واتە ساڵی هەزارو نۆسەدو پازدە وتی: ئاسایشی ئێڕانیان سەرەتی یەکەمی ئەرمەنیەکانە ونەتەوەی ئێران لەکاتی بەرەکوژی ئەرمەنیەکان، لە تەنیشت ئەرمەنیەکان وحەشارگەی ئەرمەنیەکان بوونە. ئۆسقۆفی ئەعزەم سبوە سرکیسیان ، هەروەها وتی: نەتەوەیەک کە مێژووی خۆی لەبیر نەباتەوە وبۆ گرتنی مافی خۆی هەوڵ بدات ، لەکۆتایی دا بە مافی خۆی دەگات.

سەرپەیڤ