May 21, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • هێزە چەکدارەکان، دەستەبەرکەری هێوری ئێرانن

جێگری سەرکردایەتیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەڕەشەو گوڕەشەی دژی ئێران گۆڕدراوەو ئەرکی هێزە چەکدارەکان خۆسازدان و چەسپاندنی ئاسایشت لە ئێران دایە.

دەمیری سەرتیپ ئەحمەدڕەزا پوردەستان جێگری سەرکردایەتیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ئاهەنگێک دا لە تاران وتیشی: لەو ئەرکە گرینگانەی هێزە چەکدارەکان ، نەهێشتنی کەم و کوڕی و نوقسانییەکان و هەروەها هەوڵدان لە ئاراستەی پوچەڵ کردنەوەی گەڵاڵەی دوژمنان بۆ دەست ڕاگەییشتن بە زانیارییە سەربازییەکانی ئێرانە.

ئەمیری سەرتیپ پوردەستان، بەرپاکردنی مەشقی بەردەوامی لەو ڕێگایانەی پاراستنی ئاستی بەرەڤانیی ئێران زانی و وتیشی: بڕوابەخۆ بوون، چەسپاندنی ئاسایشتی ڕەوانی بۆ خەڵک و کۆمەڵگاو توانایی بەرپەرچ دانەوە لە گرینگترین فەکتەرەکانی خۆسازدانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.

جێگری سەرکردایەتیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها ئامانجی سەرەکیی هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکەی گەڕاندەوە بۆ زەبر وەشاندن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێی داگرت: ئەم گەڵاڵەو پیلانەی ئەمریکا بە تەگبیرو وریایی سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دەستەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران پوچەڵ بووەتەوە.

جێگری سەرکردایەتیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ستراتژیای تازەی ئەمریکا لە ناوچەکەی دوژمنایەتی کردنی دین لە گەڵ دین دا ڕاگەیاندو وتی: بەپێی هەر ئەم بۆچوونەی ئەمریکا، تاقمی تیرۆریستی تەکفیریی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدی هاتووە.

سەرپەیڤ