موگرینی :بەشداری خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان منی پەشوکاند
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئوروپا وتی : ئاستی بەشداری خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری لەسەر من دانا و پیرۆزبایی حەسەنی ڕوحانی دەکەم .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیسنا ، فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی جیهانی ئابووری وتی : من زۆر لە ژێر کاریگەری ئاستی بەشداری خەڵکی ئێران لە هەڵبژادنەکانی ڕۆژی هەینی 29 گوڵان بڕیارم دا و پیرۆز بایی سەرۆک کۆماری ڕوحانی دەکەم . موگرینی وتیشی ئێمە بۆ جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بە باشی هاوکارییمان کردووە و من دەزانم کە سەرۆک کۆماری ڕوحانی چلون بۆ درێژەی جێ بە جێ کرانی بە تەواوی ئەو ڕێککەوتنە و هەروەها هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە تایبەت ئوروپا سەبارەت بە زۆرێک لە پرسە دوو لایەنەکان و هەروەها ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێبەندە و پێویستمان بە کاری زۆرتر هەیە .