ئێران پەلامار بۆسەر پاسی مەسیحییەکان لە میسری ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووداوی تیرۆریستی میسری بەنیشانەی ئاشکرای داکۆکی لە ئەتنخوازی زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، بەهرام قاسمی وتەبێژ و سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری چەکدارنە بۆسەر پاکسی هەڵگری مەسیحییەکان لەباشووری میسری بە نیشانەی ئاشکرای داکوکی کردن لە فیرقەخوازی و ئەتن خوازی زانی و ئەم هەڵمەتە تاوانکارانەیەی بە توندی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی هەموو قوربانیان گەل و دەوڵەتی میسر ڕاگەیاند .
قاسمی بە ئاماژەدان بەمەی کە ڕووداوگەلێکی وەک مەنچستر، پەلاماری شەڕخوازاانی داعش و ئەبووسەیاف لە فیلیپین، هەوڵی تیرۆریستی ئەندونیزییا، تایلەند و تەقەی خوێناویی میسر، هەموان ئەم دواییە دوای سەفەری داکۆکیکارانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆعەرەبستان ئەنجام بووە ، وتیشی : دووپاتبوونەوەی ئەم ڕووداوانە دەتوانێ نیشانەی بەهێزبوونی فێرخوازی داکۆکی کراوە کە تەوەرەیەکی دیکەی بۆ سەرکوت کردن و کوشت و بڕی خەڵک لە عەرەبستان و بەحرەین و شەڕی خوێناوی لە یەمەن بەرچاو دەکەوێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : هەوڵی نمایشیی ئەم دواییە لە ڕیاز کە لەسەر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی ئەنجام درا، بەتەواوی نیشانەی داکۆکی کردن لە سەرچەشن و بیروکەی تەکفیری وەهابیەت و سەرچەشنی ماڵی و لوجستیکی تیرۆریزمی چەکدارانە لە هەموو ناوچەکانی جیهانە و ئەوەی چاوەڕوانی یارمەتیدان بە پەرەسەندنی ئاسایشی جیهانی بین لە وەها کۆبوونەوەگەلێک ، بە تەواوی هەڵەیە و هیچکات مسۆگەرنابێت .
قاسمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەنجامی ڕاستەوخۆی توندڕەوی و ئەتن خوازی داکۆکی کراو، ڕژانی خوێنی مرۆڤە بێ تاوانەکان لەوان موسوڵمان و مەسیحی و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکەیە، پێداگری کرد لەسەر بەرپرسایەتی نێودەوڵەتی دەوڵەتان و ڕێکخراوەکانی جیهانی بەرامبەر ئاسایشی هەموان و بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم .
پەلاماری چەکدارانە بۆسەر تاقمێک لە مەسیحییەکانی میسر لە پارێزگەی منیا لەباشووری ئەم وڵاتە لانیکەم بیست و شەش کوژراو و 25 برینداری لێکەوتەوە.