ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت سەبارەت بە پەلاماری مووشەکیی ئێران بۆسەر داعش
ڕۆژنامەی سعودی و واوەناوچەیی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆی دا وێڕای گواستنەوەی هەواڵی پەلاماری مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگای داعش لە دەیرووزووری سوریا نووسی : ئەم پەلامارە مووشەکییە بەرەوڕووی پێشوازیی بەربڵاوی ڕەوتەکانی سیاسی بووەوە.
شەرقولئەوسەت ویتشی : ئەمە یەکەم جارە کە سپای پاسدارانی ئینقلاب لە خاکی ئێرانەوە مووشەکی بالستیکی پێشکەوتووی خۆی بەرەوی بنکەی بیانی و لە چوارچێوەی ئوپراسیۆنی سەربازی دەهاوێژێ و ڕەوتەکانی سیاسی ئێران هەڵوێستی ئەرێنییان سەبارەت بەم پەلامارە مووشەکیە گرتە بەر .
ئەم ڕۆژنامە سعودییە وتیشی : چەند ڕۆژ بەرلەم ئوپراسیۆنە واتە پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کراوەی ناسراو بە بەرەنگار بوونەوەی چالاکییەکانی ساڵی 2017 بۆ تێک دانی سەقامیان پەسەند کرد و ئەم یاسایە چاوەڕوانی پەسەند کرانی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران ومۆرکرانی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکایە و ئەگەرلێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت دەبێتە یاسایەکی پێویست بۆ دەوڵەتی ئەمریکا.