نوێنه‌ری ورمێ رایگه‌یاند: ده‌ستگیری ۴۰ داعشی له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا
نوێنه‌ری خه‌ڵکی ورمێ له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران، ۴۰ تیرۆریستی داعشیان له شاره‌کانی پیرانشار، سه‌رده‌شت ، مه‌هاباد، بۆکان و تکاب ده‌ستگیر کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی خانه ملت، نادر قازی پوور، نوێنه‌ری شاری ورمێ له مه‌جلیس، ڕایگه‌یاند له رۆژانی رابردوودا ۴۰ تیرۆریستی ته‌کفیری داعشی له باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ده‌ستگیر کراون.
قازی پوور وتی: ئه‌م تیرۆریستانه پیلانیان داڕشتبوو که شه‌وانی قه‌دردا هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن که به هۆشیاری هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات تێکشکان و ڕێژه‌یه‌کی زۆریش چه‌ک و چۆڵیان لێوه‌رگیرا.
داواشی کرد که په‌یوه‌ندی ئه‌م تیرۆریستانه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌سه‌د بکرێت و سه‌رپه‌له‌کانیان بدۆزرێنه‌وه و سزا بدرێن.