حوزه‌یران 26, 2017 18:22 Asia/Tehran
  • زەریف: کەس ناتوانێ ئاسایش بکڕێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : دەبێ ئەو بیرەی کە دەکرێت بە ئاڵۆز کردنی وڵاتانی دیکە ئاسایش بە دەست بێت وەلابنرێت .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە وتاردانی خۆی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا لە بەرلین، وێڕای ڕەخنە گرتن لەمەی هەندێ کەس لە ناوچە  وادەزانن   دەتوانن ئاسایش بکڕن   و بە ئاڵوز کردنی  کەسانی دی ئاسایش  بە دەست دێت، وتی : دەبێ ئەم بیرە وەلابنرێت چونکوو ئاسایش بۆ کڕین نابێت و  نابێ لە دەرەوە هاوردە بکرێت  .

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤین  و باکووری ئەفریقیا  لەباری جوگرافیا، حەشیمەت و سامانەوە بەرەوڕووی گرفتی داڕشتی بووەتەوە، وتی :  وڵاتانی ئەم ناوچەیە ناتوانن  پێداویستیی بەکۆمەڵی خۆیان

دەستەبەر بکەن و ئەم پرسەش  بووەتە هۆی کاردانەوەی چینی لاو و چوونە ڕیزی تاقمە توندڕەوەکان .

 ناوبراو وتیشی :  نەفرەتێک کە ئێستا لەلایەن عەرەبستانی سعودی لە ناوچە خەریکە پەرە دەستێنێ، لەگەڵ ئەوەی لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە پەرەدەستێنێ، زۆر لەیەک دەچێت.
زەریف هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  یەکێتیی ئەورووپا ناتوانێ بە خەرج و بەرجی  وڵاتانی تر پێشکەوێت و ئێران لەم پرسە بە باشی تێگەیشتووە  ، وتیشی : ئەورووپا خاوەن تواناییەکی زۆرە بۆ دانی یارمەتی بە چارەسەرکردنی کێشەوگرفتی ناوچەی کەنداوی فارس  و ئەم یەکێتییە دەبێ دەوری  هەڵکەوتەی خۆی لە دامەزراندنی وتووێژەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس ، بگێڕێ.

وەزیری دەرەوەی ێئران  وتی ناوچەی کەنداوی فارس پێویستی بە کۆگەی ئاسیاشی ناوچەیی  بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ترس نانەوە هەیە  و  وتیشی:

ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان وڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس  و تۆمەتبار کردنی قەتەر،  هەوڵێک بۆ  سڕینەوەی بەرپرسایەتیەکان و تۆمەتبارکردنی کەسانی تر سەبارەت بە گرفتەکانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئاڵمان سەردانی بەرلینی کردووە.