حوزه‌یران 27, 2017 10:53 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر  نایاسایی بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران و ڕوسیا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی تاران و مۆسکۆی بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی واشینگتۆن وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی  ناوچەی ئورسیا لە سئولی پێتەختی کۆریای باشوور وتی : بڕیارەکانی ئەم دواییەی  سەنای ئەمریکا بۆ سەپاندنی بایکۆت بە دژی ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیانی ئێرانی و ڕووسی ، لەگەڵ بڕیار و بەڵێنەکانی ئەمریکا کە دەبێ بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، یەک ناگرێتەوە و دژایەتی هەیە و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە دێتە ئەژمار  .

لاریجانی وتیشی: دەوڵەتانی ناوچە دەبێ بۆ پێشگیری لە گرتنەبەری وەها بڕیارگەلێک  سازوکارێک و میکانیزمێکی ناوچەیی بگرنە بەر  .

سەنای ئەمریکا پازدەی ژووئەن بە زۆرینەی دەنگ  گەڵاڵەی بایکۆتەکانی ئێران کە داگری  بڕگەیەکی تەواوکەر سەبارەتبە سەپێندرانی بایکۆتەکانی نوێ بەدژی ڕوسیا ش بوو ، پەسەند کرد  .

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کونفرانسی نێودەوڵەتی ئوراسیا  گەیشتە سئول  .