ته‌مووز 24, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • گەییشتنی یەکەم بارە خۆراکی ناردەی ئێران بۆ موسڵی عێراق

سەرۆکی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزیی بەرهەمهێنەرانی خۆراکی ئێران باسی گەییشتنی یەکەم بارەخۆراکی ناردەی ئێران بۆ موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراقی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، مەهدی کەریمی تەفرەشی ڕۆژی دووشەممە پێی داگرت، دوای لەنێو چوونی تاقمی تیرۆریستی داعش و دامەزرانی ئاسایشتێکی نیوەچڵ لە موسڵی عێراق، ناردەی خۆراکی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ ئەم شارە دەستی پێ کراوەو یەکەم بارە خۆراکی ئێرانیش گەییشتووەتە بەشە کۆنەکەی موسڵ.

سەرۆکی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزیی بەرهەمهێنەرانی خۆراکی ئێران  وتیشی: کۆمپانیا ئێرانییەکان بە ناردنی نزیکەی نۆسەد ملوێن دۆلار خۆراک بۆ عێراق، نزیکەی سەدی پانزەی خۆراکی هاوردەی ئەو وڵاتە دابین دەکەن.

مەهدی کەریمی تەفرەشی سەرۆکی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزیی بەرهەمهێنەرانی خۆراکی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەدی هەشتای ناردەی خۆراکی ئێران بۆ وڵاتانی عێراق، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، کوەیت، چین، ئەفغانستان، تورکیا، کۆریای باشووری، تورکمەنستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، پاکستان و ئەندۆنزیا ڕەوانە دەکرێت، وتیشی: عێراق گەورەترین هاوردەکاری خۆراکی ئێرانە.

سەرۆکی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزیی بەرهەمهێنەرانی خۆراکی ئێران ، وڵاتانی تورکیا، چین، عەرەبستان، ئەمریکاو کۆریای باشووریی بە خەنیمی بەبڕشتانەی ئێران لە بازاڕی عێراق دا زانی و وتیشی: خۆراک لەو پێداویستییە گرینگانەی بازاڕی عێراقە.

 

 

سەرپەیڤ