زولفەقاری: هاوکاریی ئێران و تورکیا یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵ کردنی تاقمە تیرۆریستییەکان
جێگری بەشی ئاسایشی و ئینتیزامیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، باسی ڕێککەوتنی ئێران و تورکیای کرد بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی هاوبەش.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، حسێن زولفەقاری ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی مۆرکرانی ڕەشنووسی یەکەمین کۆبوونەوەی تاقمی هاوبەشی کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران وتی:چاوپێکەوتنی کماربەدەستان و هاوکارییەکانی دوو وڵات دەتوانێ یارمەتی بداتە کونترۆڵ کردنی تاقمەکانی تیرۆریستی و بریندارانێک کەلەنێوان دوو وڵات هات و چو دەکەن .
جێگری بەشی ئاسایشی و ئینتیزامی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ;i ئێران و تورکیا هەڕەشەی هاوبەش لەوان هەوڵی تیرۆریستی، ماددەی هۆشبەر ، کۆچبەری نایاسایی ، قاچاخی چەک، خواردنی ئەلکولی ، مرۆڤ و ماددەی هۆشبەریان هەیە، وتیشی : بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوانە بۆ هەماهەنگی بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ئەم هەڕەشانە پێویستە.