خرانەگەڕی ناوەندی نیشتمانی فەزایی ئیمام خومەینی(رە)
لەسەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پڕخێرو بەرەکەتی هەشتەمین ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ئیمامەت و وەلایەت، حەزرەتی ئیمام ڕەزا(ع)، پێگەی نیشتمانی فەزایی ئیمام خومەینی(ڕە) بە هاویشتنی تاقیکارانەی سەرکەوتووانەی سەتەلایت هەڵگری سیمورغ بۆ فەزا ، بەفەرمیی خرایەگەڕ.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، ناوەندی نیشتمانی فەزایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) کە یەکەم پێگەی سەکۆی پاوەجێی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ناوەندێکی مەزنە کە هەموو قۆناخەکانی ئامادەسازی، هاویشتن، کۆنترۆڵ و هیدایەتی سەتەلایت هەڵگرەکانی لەئەستۆیە.
پێگەی نیشتمانیی فەزایی ئیمام خومەینی(ڕە) لەباری تەکنۆلۆژیاوە بەپێی ستانداردەکانی ڕۆژی جیهان دیزاین و چێکراوەو دەتوانێ لە دواقۆناخدا هەموو پێداویستییەکانی ئێران لە مەداریLEO دابین بکات.
سەتەلایت هەڵگری سیمورغیش دەتوانێ سەتەلایتەکان هەتا کێشی٢٥٠کیلۆگرام بخاتە مەداری٥٠٠کیلۆمەتریی زەوی.