دیاری کرانی چارەنووسی وەزارەتی وزە و زانستەکان، تۆیژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەرپەرەشتانی وەزارەتی "وزە" و"وەزارەتی زانستەکان ، تۆیژینەوەوتێکنۆلۆژیای" ئێرانی دیاریکرد .
" حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە حوکمێک دا " سەتار مەحموودی" بۆ سەرپەرەشتی " وەزارەتی وزە" و " سەید زیاهاشمی" بۆ سەرپەرەشتی" وەزارەتی زانستەکان، تۆیژینەو و تێکنۆلۆژیا" دیاری کرد .
سەرۆک کۆماری ئێران ، کەسێکی بۆ پۆستی " وەزارەتی زانستەکان ، تۆیژینەو و تێکنۆلۆژیا" بۆ وەرگرتنیی دەنگی متمانە نەناسندبوو ، بەڵام " حەبیبوڵا بێ تەرەف" وەزیری پێشنیاری ئەو، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی وزە ڕۆژی یەکشەممە نەیتوانیی دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران دەستبخات . نوێنەرانی مەجلیسی ئێران رۆژی یەکشەممە بە ١٦ وەزیر لە ١٧ وەزیری پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وەرگرتنیی پۆستی وەزارەتخانە جۆربە جۆرەکان دەنگی متمانەیان داوە . " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە حوکمی جیا جیا ، ١٦ وەزیر کە توانیبوویان ڕۆژی یەکشەممە دەنگیی متمانەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەستبخەن ، دیاری کردوە .