ئاب 23, 2017 17:20 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی کۆمپانیاکانی ئێران بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژەگەلی نەوت و گاز لە عێراق دا

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ئامادە بوونی کۆمپانیاکانی ئێرانی کرد بۆ ڕاپەڕاندنی پرۆژەکانی هاوپەیوەند بە نەوت و گاز لە عێراق دا.

بیژەن نامدار زەنگەنە وە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ لەیس عەبدولحسەین شاهر نوێنەری تایبەتی وەزیری نەوتی عێراق لە تاران وتی: وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی پەرە پێ دانی هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق و ڕاپەڕاندنی پرۆژەگەلی پیشەسازیی نەوت و گاز لەو وڵاتەدایە.

لەیس عەبدولحسەین شاهر نوێنەری تایبەتی وەزیری نەوتی عێراقیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ( جەبار عەلی حسەین لوعەیبی) وەزیری نەوتی عێراق بە بۆنەی مانەوەی زەنگەنە لە پۆستی وەزارەتی نەوتی ئێران دا، هیواداری دەربڕی کە، هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات لە تەواوی بوارەکانی پیشەسازیی نەوت داپەرە بستێنێ.

لەیس عەبدولحسەین شاهر نوێنەری تایبەتی وەزیری نەوتی عێراق  هەروەها ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشکەوتنی کۆبوونەوەکانی ڕاوێژ کردنی بۆ گەشە پێدانی هەرێمە نەوتییە هاوبەشەکان ئاراستە کرد.

عێراق دوو بڕیارنامەی هاوردەی گاز لە ئێرانی واژۆ کردووە کە بە ڕاپەڕێندرانیان ئەم بەرهەمە ڕەوانەی شارەکانی بەغداو بەسرە دەکرێت.

بە سەرنجدانی ئەمەی کە عێراق بەرەوڕووی کەم بوونی کارەبایە، بڕیار وایە گازی ناردەی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ڕەوانەنەی هێزگەکانی عێراق بکرێت.

 

 

سەرپەیڤ