ئه‌یلوول 15, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • پەسەندکراوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئەمریکا شوێن لە سەر گرێبەستەکانی ئێران لە بارەی کڕینی فڕۆکەوە دانانێت

سەرۆکی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئێران وتی: گرێبەستی تازەی ئێران بۆ کڕینی فڕۆکە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا واژۆ کراوە پەسەندکراوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئەمریکا سەبارەت بە قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران شوێن لە سەر ڕاپەڕێندرانی ئەم گرێبەستانە دانانێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سیانزەی سپتامبەر بە ئەرێ کردنی پەسەند کراوەیەک فرۆشتنی فڕۆکەی موسافیرهەڵگری بە ئێران قەدەغە کرد.

عەلی عابیدزادە سەرۆکی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: تەواوی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکە چێکەر مۆر کراون بە گوێرەی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش بوونەو ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە پشتڕاست کراونەتەوە.

عەلی عابیدزادە سەرۆکی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە ڕاشکاوی وتیشی: تەواوی ئەو کۆمپانیاگەلەش پێبەندی گرێبەستەکەی خۆیانن و دیارە دەبێ هەر هەموو گرێبەستەکانیش بچنە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەشی وەبیر هێنایەوە: سەرباری ئەو بایکۆتە ناجوامێرانەیەی کە لە ڕابردوودا بە سەر ئێراندا سەپێندرا بوو، پیشەسازیی فڕۆکەوانیی وڵاتەکەمان هەروا لە سەر ڕەوتی گەشەسەندنی خۆی بەردەوامە.

کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەش لە ژانویەی 2016 و هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان، بۆ کڕینی پتر لە 260 فڕۆکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی (ئێرباس) و (بویینگ) و (ئا تی ئاڕ) گرێبەستیان واژۆ کردووە. هەتا ئێستا حەوت فڕۆکە ڕادەستی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە.

 

سەرپەیڤ