دابەشکرانی یارمەتییەکانی ئێران لە نێوان خەڵکی دەیروزوور سەرباری پەلامارەکانی داعش
کاربەدەستانی خۆجێیی لەشاری دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرباری پەلاماری تیرۆریستانی داعشی بۆسەر کاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئێران ، دەستیان دایە دابەشکردنی یارمەتی لەنێوان دانیشتوانی دەیروزوور.
سوپای سوریا و هاوپەیمانیان پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 توانیان گەمارۆی زۆرتر لە سێ ساڵی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەسەر دەیروزوور تێک بشکێنن و بگەنە ئەم شارە گرینگ و ستراتژیکە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنانی ئەلمنار لە دەیروزوور بە ئاماژەدان بە کیژووڵەی سوری کە ئاڵای ئێرانی خستبووە سەر شانی خۆی ، ڕایگەیاند : پێ کەنینی ئەم کیژووڵە سوریاییە بۆ سپاس لە ئێرانە کە هەزاران تون خۆراک ، کەرەستەی پزیشکی، جل و بەرگ و کەل وپەلی خوێندنی ناردووە و ئەمە بۆ داعش جێی خۆشحاڵی نییە هەرلەبەر ئەمەش گوللەهاوەنەکانی هاویشت و هەوڵی دا پەلامار بکاتە سەر کاروانی یارمەتییەکانی ئێران .
محەممەد ئیبراهیم سەمرا پارێزگاری دەیروزووریش وتی : ڕۆژی پێنج شەممە خۆراک لەوان ئارد و سەوزە و میوە و هەروەها پازدە تون دەرمان وەرگیراوە و دەرمانەکان لەل ایەن مانگی سوری سوریا و برایانی ئێرانی گوێزرانەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و پزیشکی شاری دەیروزوور.
پارێزگاری دەیروزوور وێڕای ڕێزنان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر ناردنی یارمەتی مردۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی دەیروزوور، وتی : خەڵکی ئەم شارە لە کەسانێک کە کاتی گەمارۆدان و دوای ئەوەش دەستیان داوەتە داکۆکی کردن لەوان، سپاس دەکەن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ، یەکەمین لایەنێکە کە دوای تێکشکانی گەمارۆی شاری دەیروزوور، بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ناردوە.