ئه‌یلوول 24, 2017 17:14 Asia/Tehran
  • پەردە هەڵگرتن لە سەر سێ دەستکەوتی تازەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران

پرۆژەکانی حەیدەری 41 و 44 و حەیدەر 7، سێ دەستکەوتی تازەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن لە بواری تۆپخانە دا، کە لە سێهەمین ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز پەردەیان لە سەر هەڵگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەیدەر 41 داگری تۆپی هۆیتزێری 122 میلیمەترییە کە بۆ یەکەمجار بە مەخزەنی ئۆتۆماتیک تەیار کراوە. کەم کرانەوەی ژمارەی بەکارهێنەکانی و دابین کردنی توانایی تەقە کردن لە ڕێگای دوورو بە شێوەی بێ تەل و تەلدار لەو تایبەتمەندییانەی ئەم سیستێمەیە.

حەیدەر 44 یش زیرەک کردن و ئۆتۆماسیۆنی سیستێمی موشەک هاوێژی 122 میلیمەترییە. زیاد کرانی ڕادەی خێرایی و وردی لە تەقەکردن، بەکار هێنانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان وەک بینۆگەی هێڵی پێشەوەو توانایی دابەستنی لە ڕووی تەواوی سیستێمەکانی تۆپخانە بە شێوەی کیت لەو تایبەتمەندییە هەڵکەوتانەی ئەم سیستێمەیە.

پرۆژەی حەیدەری حەوتیش داگری ترۆمبیلی چەرخداری هەشت لە هەشت دایە بە برجۆکەیەکی تەیار بە تۆپی 23 میلیمەتریی ستابیلایزێرو پاراستنی زرێدارەوە.

لە دیزاینی ترۆمبیلە زرێدارەکەی حەیدەری حەوت لە سیستێمی بەکارهێنانی تەقەمەنیی ئۆتۆماتیک و ئۆتۆماسیۆنی تۆکمەوتەواوی برجۆکە کەڵک وەرگیراوە.