تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:08 Asia/Tehran
  • دەریادار سەیاری : قسەکانی ترامپ باس لە بێ ئاوەزی ئەو دەکات

فەرماندەی هێزەی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وشەی خراپ لەبارەی کەنداوی فارس کەڵکی وەرگرت کە باس لە کەم ئاوەزی وبێ ئەزمونی ئەو لە مێژوو دەکات.

دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە وتاردانی خۆی لەناوی ساختەبۆ کەنداوی فارس کەڵکی وەرگرت.

ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران کە بۆ بەشداری لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی دەریایی ناوچەیی بەناوی میوانی تایبەت ، بۆ ئیتالیا دەفەری کردووە ، بەئاماژە دان بە قسە کانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کەنداوی فارس وتی: نەتەوەی ئەمریکا باشترە سەرۆک کۆماری خۆیان بنێرنە کلاسی ووانەی مێژووجوگرافیا هەتا ترامپ بتوانێ لەشان وشکۆی سەرۆک کۆمارێک قسە بکات.

دریادار سەیاری وتی: ناوی کەنداوی فارس لە پێشینەی مێژوویی وبەڵگەو سەنەدی زۆر لەئارادایە وقسەکانی ترامپ گورانێک لەوبەدی نایەنیت. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە سەفەری خۆی بۆ ئیتالیا ڕایگەیاند: ئەزمون وتەجربەکانی ئێران لە دامەزرانی ئەمنیەتی دەریاکان کەوتووەتە بەر سەرنجی وڵاتان. دەریادار سەیاری وتی: ئیتالیاییەکان هۆگریان هەیە هەتا لە ئەزمونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدامەزرانی ئەمنیەت لە کەنداوی عەدەن کەڵک وەربگرن.

یازدەهەمین کۆبوونەوەی دەریایی ناوچەیی لە حەفدە هەتا بیستی ئۆکتۆبەر لە شاری ڤێنیزی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت، لەم کۆبوونەوەچوارڕۆژیەدا ، فەرماندەکانی هێزی دەریایی پەنجا وڵاتی جیهان دەس ئەدەنە ئاڵووێر کردنی بیروڕا لە بارەی بەربەرەکانی لەگەڵ چالاکیەکانی نایاسایی ، نۆژەن کردنەوەی تەکنیکی وبەهێزکردنی هاوکاریەکان لە بەشی ئەمنیەتی دەریایی.

سەرپەیڤ