تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 19:45 Asia/Tehran
  •  ئێران بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواوی بۆ درێژەی  چالاکییەکانی ناڤۆکی  خۆی هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئەگەر ئەمریکییەکان لەبەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بچنە دەر، ئێران بەرنامەیەکی ئامادەکراوی هەیە هەتا بەرنامەی ناڤۆکی خۆی درێژە پێ بدات .

عەلی لاریجانی سەرۆکی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی ئێن تی وی   و ڕاشاوان  بە ئاماژەدان بە چوونەدەری  ئەگەریی  ئەمریکا لە بەرجام وتی  :   بەرنامەی ئێران لەبەرامبەر سناریۆکانی ئەمریکا ئاشکرایە و کۆماری ئیسلامیی ئێران کارێک دەکات کە ئەمریکییەکان پەشیمان ببنەوە  .

لاریجانی سەبارەت بە کاردانەوەی  ئێران بەرامبەر بە قسەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی  ئێران وتی :   بەرپرسی  پشت ڕاست کردنی  پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی بەرجامیی ترەمپ نییە بەڵکوو ئەمە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە کە تائێستا هەشت جار پێبەند بوونی  ئێرانی  پشت ڕاست کردوەتەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئمەی  جگە لە ئەمریکا ، ڕووسیا، چین، یەکێتیی ئەورووپا  ، ئاڵمانیا، بەریتانیا وفەرەنساش   لە وتووێژەکانی ناڤۆکی ئامادەبوونە و دوای بەدەست هاتنی  ڕێککەوتن، بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی  ئاسایشی  نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرا وتی  : ترەمپ ورد نابێت لەسەر پرسە مافەوانییەکان و لە بواری سیاسەتیش دا کەم ئەزموونە  .

لاریجانی  پێداگری کرد : ئەمریکاییەکان تووشی چەشنێک لاوازی لە سیاسەت بوونە و ئەمەش بووەتە  هۆی ئەوەی  کە  ئەگەر بیانەوێ  هەوڵێکی تایبەت بدەن  ،  هیچ کەس لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری ناکات .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێزدەی ئوکتوبەر بێ سەرنجدان بە هەشت  ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە لەودا  پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام  پشت ڕاست کراوەتەوە،  ڕایگەیاند : پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست ناکاتەوە.