تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 08:47 Asia/Tehran
  • درێژەی چەواشەکاریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوێشەو(سێ شەممە) لە درێژەی چەواشەکارییەکانی لەدژ ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەمەترسیدار ناوبردو ئیدیعای کرد؛ ستراتژیا نوێکەی لەهەمبەر ئێران پێش دەگرێ بە دەسڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەچەکی ناڤۆکی.

ئیدیعای ترەمپ لەمەڕ پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجاران ڕایگەیاندووە، پێویستی بە چەکی ئەتۆمیی نییە، چونکە بەگوێرەی فەتوای ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی حەرامە.

هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەجاران پێیان داگرتووە لەسەر ئاشتیانە بوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، دۆناڵد ترەمپ لە دامەزراوەی هەریتەیج وتی: بایکۆت و گەمارۆی قورسی بەسەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا سەپاندووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بێ گرینگیدان بە هەشت ڕاپۆری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کەتێیاندا پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختی لەسەر کراوە، ڕایگەیاند؛ پێبەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پشت ڕاست ناکاتەوە.ئەو کردەیە بەئامانجی هەڵوەشاندنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ئەنجامی گرت.

یەکێتی ئوروپاو زۆربەی وڵاتانی جیهان پاش ئەو لێدوانانەی ترەمپ ڕایگەیاند؛ وەک ڕابردوو بەتەواوەتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی داکۆکی دەکەن.

سەرپەیڤ