تشرینی دووه‌م 12, 2017 17:35 Asia/Tehran
  • خەڕڕازی : کۆهەنگاو ئەوەی دەرخست کە ئەمریکییەکان جێی بڕوا نین

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران ، پێی داگرت: ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک ئەوەی دەرخست کە ئەمریکییەکان جێی بڕوا نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، کەمال خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران ، لە پەراوێزی بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆگەی ئەورووپا لە ڤییەنا لە وتووێژێکدا لەگەڵ وینێر زایتۆنگی نەمسا وتی : ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک داگری ( ئەمریکا، بریتانیا، ڕووسیا، چین، فەرانسا و ئاڵمانیا) ئەوەی سەلماند کە تاران ئامادەی دانوستان بووەو پێبەندی بەڵێنەکانیشیەتی ، کەچی ئەمریکییەکان بە پێشێلکردنی هەنگاوی هاوبەش و سەپاندنی بایکۆت ئەوەیان دەرخست کە جێگای دڵنیایی و بڕوا نین و دانوستانیان لەگەڵدا ناکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، هەروەها لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستانیشەوە وتی : ئێران نیگەرانی هەڵوێستی نالۆژیکانەی عەرەبستانە لە ناوچەکەداو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سەعودییەکان هیچ قازانجێکی بۆ جەماوەری یەمەن نەبووە.

سەیید کەمالی خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران ، بە دەربڕینی ئەمەی کە عەرەبستان سیاسەتێکی دوژمنکارانەی لە هەمبەر ئێران گرتووەتە بەر، وتیشی: بانگەشەی سەعودییەکان لە مەڕ ئێرانی بوونی ئەو موشەکەی لە یەمەنەوە بەرەو عەرەبستان هاوێژراوە، درۆیەو بەرنامەی موشەکییانەی یەمەن هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، ئامادە بوونی ئێران لە ناوچەکەی بۆ یارمەتی دانی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی عێراق و سووریا گەڕاندەوەو پێی داگرت: عەرەبستان بەردەوام لە هەمبەر هەنگاوە ئەرێنییەکانی ئێران ، هەوڵی داوە هەتا لە سووریا و عێراق بە خۆتێ هەڵقورتاندن و ناردنی چەک و چۆڵ و پشتگری کردن لە تیرۆریستان، دەستەڵاتی خۆی بە سەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.

 

 

 

سەرپەیڤ