تشرینی دووه‌م 23, 2017 16:04 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دوو پێشانگای جیهانی لە تاران

پێشانگای جیهانیی کەلوپەلی ناوماڵ لە شوێنی هەمیشەیی بەرپاکرانی پێشانگا جیهانییەکانی تاران دەس پێ کرا.

لەو پێشانگایە کە هەتا یەکشەممە٢٦ی نۆڤمبەر بەڕێوە دەچێ، دووسەت و نەوەدو چوار کۆمپانیای ناوخۆیی و سەت و٣٦کۆمپانیای بیانی لە ٢١ وڵاتی جیهان بەشدارن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بڕەپارەی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی کەلوپەلی ناوماڵ لە ئێران، هەشت ملیارد دۆلارەو سەتا ٧٥ی چەشنی جۆراوجۆری کەلوپەلی ناوماڵی پێویست لەناوخۆی وڵات بەرهەم دەهێنرێ.

هەروەها پێشانگای جیهانیی وزەی هەتاوی و پیشەسازییەکانی وابەستە، ئەمڕۆ لەشوێنی هەمیشەیی بەرپاکرانی پێشانگا جیهانییەکانی تاران دەسپێکرا. دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداری ئەو پێشانگایەن.

گەشەی کولتوری بەکارهێنانی وزەی هەتاوی وەک وزەی پاک، خرانەڕووی دوا دەسکەوتە توێژینەوەیی و پیشەسازییەکان، فرۆشی بەرهەمەکانی وابەستە بە وزەی هەتاوی و پێشاندانی دەسکەوت وبەرهەمی کۆمپانیاکانی زانست بنەما لەوناوەندە، لە بەرنامەکانی پێشانگای جیهانیی وزەی هەتاوی و پیشەسازییەکانی وابەستەیە.

سەرپەیڤ