قاسمی: هەڵوێستەکانیی ئێران لە بواری دیاریکردنیی که وشه نی دەریای خەزەر نەگۆڕدراوە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتی: چوار چێوەی دیاری کردنیی سنوور و هەرێمی دەریای خەزەر بە هیچکلۆجێ یەکجاریی نەبووە و لە دەستووری کاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دەریای خەزەر لە مۆسکۆ دا نەبووە .
"بەهرام قاسمی" ڕۆژی هەینی ویڕای ڕەدکردنەوەی بڕیارگرتن لە بارەی بەرەبەشی وڵاتان لە دەریا خەزەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر لە مۆسکۆ، جەختیکرد: ئەم پرسە یەکجاریی نەبووە و لە دەستوری کاری دانووستانەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانیش دا نەبووە و ئێرانیش لە هەڵوێستی خۆی لە بواری دیاریکردنیی سنوور، هیچ چەشنە پێداچوونەوەیەکی نەبووە .
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتیشی: پرۆسەی دانووستانەکانی دیاریکردنی هەرێم وبەرەبەشی هەرکام لە وڵاتان لە درێژەی ڕێککەوتننامەکانی دیکە و پرۆتۆکۆلەکان، لێکئەدرێت و وردیاتیی دیاری دەکرێت.
قاسمی وتیشی : بڕیارە دوای هەماهەنگییەکان، بەڕێوە چوونی چەند کۆبوونەوەی کارناسی پێنج لایانە و سەرەکی بوونی دەقی کۆنوانسیۆنی ڕژیمی مافەوانی دەریای خەزەری ئەم دەقە لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆک کۆمارانی پێنج وڵاتی لێواری دەریای خەزەر، کە بەروارەکەی دواتر ڕادەگەیندرێت، ئیمزا بکرێت .
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج ولاتی لێواری دەریای خەزەر پێنجەمی دیسەمبەر لە مۆسکۆ و بەئامادەبوونی ئێران، روسیا، کۆماری ئازەربایجان، تورکەمەنستان و کازاخستان بەریوە چوو .
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیە پێشنیاری دا وڵاتانی لیواری دەریای خەزەر، دامەزراندنی سندووقی هاوبەشی سەرمایەنانەوە، یەکسانکردنەوەی تەعرفەکان،هاوکاری ناوچەکانی ئازاد و تایبەت ئابووری، دامەزراندنی کۆمپانیاهاوبەشەکانی گەیاندن و گواستنەوە ، پەرەی گەشتیاری و چالاکیی بەرەو هەڵوەشاندنەوەی تۆکمەی ڤیزا لە سەرووی ڕاوێژەکان و وتووێژەکانی داهاتووی خۆیان دا لەبەر چاو بگرن.