وتار بێژی نوێژی جۆمعەی تاران: وڵاتە ئیسلامییەکان لەمەڕ بەرەڤانی لە قۆدس ڕازی بە دەرکردنی بەیاننامە نەبن
ئیمام جۆمعەی کاتی تاران، وتی: وڵاتە ئیسلامییەکان لەمەڕ بەرەڤانی لە قۆدس ڕازی بە دەرکردنی بەیاننامە نەبن چوونکا داخرانی باڵوێزخانەکان و بایکۆتکردنیی کاڵاو کۆتالی ئەمریکایی لە وینەی ڕیکارەکانیی بەرەنگاربوونەوەی کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .
حۆجەتولئیسلام"کازم سدیقی" لە خوتبەکانیی نوێژی جۆمعەی تاران، وتیشی: هەموو وڵاتە ئیسلامییەکان دەبێ کالاو کۆتالی ئیسرائیلی و ئەمریکایی بایکۆت بکەن تا ئەمریکا بکەوێتە بەر نەفرەت وڕقی جیهانی و دەست هەڵبگرێت لە هەلیت وپەلیت بێژی و یاسا شکێنییەکانی .
ئیمام جۆمعەی کاتی تاران بەڕاشکاوی وتی: قسە مەترسیدارەکانی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قۆدس وەکوو پێتەختی رژێمی داگیرکار و منداڵ کوژی زایۆنیی، کردەوەیەک لەمەڕ شەرعییەت دان بەم رژێمە ساختەیە .
سەدیقی ،وتیشی: ڕێکخراوی نەتەوەکان بەر لەوە لە دوو بڕیارنامە، هاوکات لەگەڵ شەرعییەت دان بە ڕژێمی داگیر کاری ئیسرائیل ، قۆدسی بە هی فەلەستینیەکان و وەکوو شۆێنێک ناساندووە کە ئیسرائیل داگیری کردووە .
خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران ،هەروەها ئاماژەی کردە ئینتفازەی سێیەمی فەلەستین و وتی: ئەم ئینتفازەیە دەبێ ببێتە هۆی پڕچەک بوونی فەلەستینیەکان تا ئەوان درێژە بە خۆڕاگری چەکدارانە بدەن.
حۆجەتولئیسلام سەدیقی هەروەها بەئاماژە بە ڕەوشی یەمەن و کوژرانی "عەلی عەبدوڵڵا سالح" سەرۆک کۆماری پێشوو و کەسایەتی فیتنەگێری ژێر کارتێکەری عەرەبستان، هیواداری دەربری : ڕژیمی منداڵ کوژی سەعوودی کە نە موسولمانە و نە عەرەب، بەم زووانە بە سزای تاوانکارییەکانی بگات.