سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانی ئێران وبولگاریا: ئێران بە سەقامترین وڵاتی ناوچەیە
سەرۆکی تاقمی دوستایەتیی پەرلەمانی ئێران و بولگاریا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پاڵپشتی دیموکراسی و پشت بەستن بە دەسەڵاتی ناوخۆیی گەل، بەسەقامگترین وڵاتی ناوچەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس، ئەحمەد عەلیڕەزا بەیگی، سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بولگاریا ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاکاترینا زاخاریتوا، وەزیری دەرەوەی بولگاریا لە سوفیە وتیشی: زۆرێک لە پرس و گرفتەکان لە ناوچە و جیهان لەبەر زێدەخوازی دەسەڵاتدارانی مەزن بووە و پێویستە یەکێتیی ئەورووپا لە بەرامبەر ئەم هەوڵانە سیاسەتێکی بەبڕشتانە بگرێتە بەر .
عەلیڕەزا بەیگی بە وەبیرهێنانەوەی پێوەندی باش و ئەرێنیی ئێران و بولگاریا لە گۆڕەپانی ساسی، ئابووری بەتایبەتی هاوکاری پەرلەمانی دوو لایەنە وتی : پەرەی هاوکاری پەرلەمانی دەورێکی گرینگی لە قووڵ و بوون وبەهێزبوونی هاوکارییەکان هەیە .
سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بولگاریا هەروەها وێڕای پیرۆزبایی کردنی دەسپێکی خولی سەرۆکایەتی دەورەیی بولگاریا لە یەکێتیی ئەورووپا ، ئەم بابەتەی بە دەرفەتێک بۆ بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی دوو لایەنە زانی .
وەزیری دەرەوەی بولگاریاش وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پەرەی هاوکارییەکانی دوولایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: توانایی زۆر لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەنێوان دوو وڵات دا هەیە .
ئاکاترینا زاخاریتووا، سەبارەت بە دەستپێکی خولی سەرۆکایەتی بولگاریا لە یەکێتیی ئەورووپاش وتی : سیاسەتی بولگاریا بە پێی دۆستایەتی لەگەڵ هەموو وڵاتانە .
وەزیری دەرەوەی بولگاریا بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ئەم وڵاتە لەبەرامبەر بەرجام وتی: بەرجام ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی و لەگۆڕان نەهاتووە کە لەلایەن بولگاریا و یەکێتییی ئەورووپاوە داکۆکی لێ دەکرێت.