کانونی یه‌که‌م 17, 2017 21:14 Asia/Tehran
  • چاووڕاوی  هیلی سەبارەت بە ئێران درۆیە

ڕاسپێردراوی پێشووی سیا بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی نیکی هیلی وەک ئەو درۆیە دەچێت کە کالین پاڤێل سەبارەت بە چەکی کیمیایی عێراق خستیەڕوو و وتی: هیلی بەشێکە لە پلانی درۆ و دەلەسەوێژیی ئەمریکا.

ڕابێرت دەیڤید ستیل" ڕاسپێردراوی پێشووی سیا و بنیاتنەری ڕێکخراوی "چالاکیی هەواڵگەریی سوپای دەریایی" لە ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر لەبارەی پاگەندەکانی نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێرانی بوونی مووشەکی یەمەنیی هاویشدراو بۆ ڕیاز، ڕایگەیاند: یەکێک لە ئامانجەکانی نیکی هیلی لەو کارە بە چەواشەبردنی ڕای گشتی لە پرسی قودس بەرەو ئێرانە، بەڵام ئەو گەمژەیە.

ڕاشیگەیاند: نیکی هیلی سەبارەت بە ڕاستییە نێودەوڵەتییەکان تەواو لە هەڵەدایە و دەبێ ئاگادار بین کە ئەو زانیاریانە پشت‌ئەستوورن بە سیستەمی لاواز و ناکارامەی ئاسایشی ئەمریکا کە تەواو گوێ لە مستی زایۆنیستەکانە.

ڕاسپێردراوی پێشووی سیا وتیشی: لە "تاکینگ ڕاکێز" تا پیلانگیڕانیان لە گەڵ عەرەبستان بۆ زەقکردنەوەی هێرشی مووشەکی کە لە بنەماوە سەرسوورهێنەر و درۆیە، بەشێکن لە پەیامە ساختەییەکانی ئەو سیستەمە لاوازەی کە هیلی پشتی پی دەبەستێت.

بەربژێری خەڵاتی ئاشتی نۆبل ئاماژەی بەوەش دا: دەکرێت بڵێین نیکی هیلی بەشێکە لە پلانی درۆ و دەلەسەوێژیی ئەمریکا.

دەیڤید ستیل جەختی لەوەش کرد: ئەم کارەی هیلی وەک کارەکەی "کالین پاڤێل" لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێت. پاڤێل سەبارەت بە چەکی کۆمەڵکوژی عێراقی درۆی کرد و ئێمە باش دەزانین کە شتێکی ئاوا لە ئارادا نەبوو.