جەختکردنەوە لە سەر پەرە و بو پتەوی پێوەندییەکانی تاران - پاریس
" حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی سێی شەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ " ئیمانۆئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختیکرد لە سەر درێژەی ڕوایژەکان و پەرە و بتەو بوونەوەی پێوەندییەکانی تاران- پاریس.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن رۆحانی لەم وتووێژی تەلەفوونیە وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی لە دەوڵەت و گەلی فەرەنسا، پیوەندیی و هاریکارییەکانی دوو لایانە، ناوچەیی و نێو دەوڵەتی ئێران و فەرەنسای هاوتەریب لەگەڵ پەرەو گەشە و بتەو بوونەوەی ئاشتی ، پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە زانی .
ڕۆحانی بە باسکردنی ئەوەی سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بناغەی پەرەو گەشە و هیوری و هێزمەندی پاوەجێی لە ناوچەکە دایە ، وتیشی: بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە کە هەوڵەکان و یارمەتییەکانیی ئێران بوو بە هۆی لەناو چوونی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەکە دا .
سەرۆک کۆماری ئێران هەڵوێستە کانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە حاند بەیتۆلمۆقەدسی لە بارودۆخی ناوچەکە بە تێکدەرانە زانی و لە سەر پێویستی ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ڕاشکاوانەی ئەوروپا هاوڕەوت لەگەڵ گەشە و هێزمەندی و پاوەجێی و هیوری لە ناوچە و هاوڕێیەتی نەکردنیی ئەمریکا لەم بوارە جەختیکرد .
ڕۆحانی باباسکردنی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرجام دا پیبەندی ئەرکەکانی خۆی لە جوار چێوەی یاسا و ڕێساکان وهاریکاری لەگەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە، وتیسی: بەرجام ڕێککەوتنێکی نێو دەوڵەتییە و هەمووان دەبێ هەوڵ بدەن بۆ پاوەجێی مانەوەی ئەم ڕیککەوتننە .
ڕۆحانی بەڕەخنە گرتن لە وەی تاقمیکی ڕەشەکووژ لە پاریس پێگەی بووە و دژی خەڵکی ئێران چالاکیی کردووە و خەڵک دنە ئەدات بەرەو نانەوەی تووندو تیژی لە ئێران ، وتی: لە دەولەتی فەرەنسا چاوەڕوانیمان هەیە تا هاوڕەوت لەگەڵ خەبات دژی ترۆریسم و تووندو تیژی بە گوێرەی ئەرکە یاساییەکانی بەرامبەر ئەم تاقمە ڕەشەکوژە هەنگاو هەڵبگرێت .
ئیمانۆئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا یش لەم پێوەندییە تەلەفوونییە بە ئاماژەی بە وەی فەرەنسا سەبارەت بە جێبەجیبوونی بەرجام بە تەواوەتی پێبەند بوون و ئەویان بەقازانجی ئاستی و پاوەجێی نێو دەوڵەتی دەزانن، لە سەر پێویستی درێژە دانی وتووێژەکان و ڕواێژەکان بۆ نانەوەی پاوەجێی و هیوری لە ناوچە و کۆتایی دان بە نا ئارامییەکان لە یەمەن، سوریا و عێراق جەختیکرد . سەرۆک کۆماری فەرنسا ، وتیشی: بە هیچ جۆر ڕۆڵ و ئامادە بوونی هیزی قۆدسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لەمەر نابوودی داعش ڕەدناکاتەوە و ڕێزدەگرێت لەم ئامادە بوونە.
ئیمانۆئیل مەکرۆن ، بە باسکردنی ئەوەی کە نایاری خۆوەردان و کردەوە دژی وڵاتانی دیکە یە ، وتیشی: فەرەنسا هەرگیز لە تاقمە ڕەشەکوژەکان پشتگری ناکات .