کانونی دوھەم 04, 2018 20:40 Asia/Tehran
  • رەخنەی زەریف لە ڕەوتی مەرایی کارانەی دۆناڵد ترەمپ لەهەمبەر خەڵکی ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی گرت لە ڕەوتی مەرایی کارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر خەڵکی ئێراندا.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لەپەیامێکی توئیتەریدا نووسی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شێوازێکی سەیری گرتووەتە بەر بۆ ڕێزدانانی لەڕادەبەدەر بۆ ئێرانییان، لە ناوبردنی گەلی ئێران وەک تیرۆریست و بەرتەسک کردنەوەی سەفەرکردنیان بۆ ئەمریکاوە بگرە هەتا سووکێتی کردنی ساویلکانەی لەمەڕ ناوی کەنداوی فارس، سەیرتر لەهەمووی ئەوانە، یارمەتیدانیان لەڕێی بێ بەشکردنیان لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەنگاوی هاوبەش.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە توئیت کردنی جیاجیا بە دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران، داکۆکی کردووە لە ئاژاوەگێڕان.

ترەمپ پێشتر لە بێ ڕێزی کردنێکی ئاشکرادا، گەلی ئێرانی بە نەتەوەیەکی تیرۆریست ناوبردبوو و ئێستاش بەبیانووی دڵسۆزیی مونافیقانە لەگەڵ بەشداربووانی گردبوونەوە ناڕەزایانەکان لە ئێران، لە سووکێتی پێکردنێکی دیکەدا گەلی ئێرانی بە گەلێکی برسی ناوبردووە کە پێویستی بە بەزیی پێداهاتنەوە هەیە.

سەرپەیڤ