کانونی دوھەم 15, 2018 13:56 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : یەکڕیزی نیشتمانی ، باشترین ڕێگایە لە بەرامبەر دوژمنیەکانی ئەمریکادا

ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە دوای ئەوەدایە کە دۆخی ئێران بە نادڵنیا و ئاڵۆز نیشان بدات ، گوتی : یەکڕیزی و یەکدەنگیی نیشتمانیی باشترین رێگایە لە بەرامبەر دوژمنیەکانی ئەمریکادا .

ئیسحاق جەهانگیری رۆژی دوشەممە لە تاران ، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە درێژایی یەک ساڵی رابردوو ، زەخت و گوشاری جۆربەجۆری بە هاواهەنگیی زایۆنیەکان و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی خستووەتە سەر ئێران وتیشی : بە یەکڕیزی و یەکدەنگیی نیشتمانیی ، هەموو فشار و بەرنامەکانی دوژمن رووبەڕووی نوشوستی بووەتەوە .

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە دەسوەردانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئاژاوەکانی ئەم بەینە و گوتی : ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەنێودەوڵەتی نیشان دانی تاقمێکی ئاژاوەگێڕ لە ئێرانیان ، رووبەڕووی نوشوستی کردەوە .

ئەمریکا پێنجی ژانیڤەری بە داواکردن لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سازدانی دانیشتنێک بە ئامانجی لێکدانەوەی ئاژاوەکانی ئەم دواییانەی ئێران ، بە نیازی داکۆکی لە ئاژاوەگێڕان بوو کە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەرامبەر ئەمریکادا ڕاوەستان ورێگایان نەدا واشنگتۆن ئەم دەرفەتە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بقۆزێتەوە .

ئیسحاق جەهانگیری هەروەها کەندوکۆسپ نانەوەی ئەمریکیەکان لە بەرامبەر رێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵەتەکانی دیکەی دوژمنیی ئەمریکا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ناوبرد و گوتی : ئەمرییکەکان لە سەرەتاوە لەپێوەندی لە گەڵ پێبەندنەبوون بە بەڵێنەکانیان لە بەرامبەر ھەنگاوی ھاوبەش دا هەوڵیان دا تا کەشی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ناڤۆکی بە سستەک نیشان بدەن .

رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ( بەریتانیا ، فەڕەنسە ، روسیا ، چین ، ئەمریکا و ئاڵمان ) لە ژانیڤەری 2016 وە جێبەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک ئەندامێکی ئەم گروپە بەردەوام لە جێبەجێ کردنی ھەنگاوی ھاوبەش دا بەڵێن شکێنی دەکات .

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ھەنگاوی ھاوبەش ، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بەرێککەوتنێکی سامناک ناوبردووە و خوازیاری تێکدانیەتی ، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کارەی سەرۆکی ئەمریکایە .

سەرپەیڤ