کانونی دوھەم 17, 2018 20:11 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : بەرجام بەهیچ لەونێ  پێداچوونەوەی تێدا ناکرێت

ڕاوێژکاری ڕ ێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی : بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی بە هیچ لەونێ پێداچوونەوەی تێدا ناکرێت و هەر ئەو ڕێککەوتنەی نێوان حەوت وڵاتی مۆرکەری ، دەبێ جێبەجێ بکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ویلایەتی  ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەموودە  یووسف سەباغ   سەروکی پەرلەمانی سوریا لە تاران  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بابەتێک بەبەرجام زیاد ناکرێت، وتی : ئێران  هیچکات مۆڵەت بە  هیچ بیانییەک نادات  سەردانی ناوچەکانی هەستیاری بەرگری بکات  .

ویلایەتی پێداگری کرد : ئەمریکاییەکان  نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان  لە یەمەن، سوریا و ئێراق  و مانەوەیان لە ناوچە کۆتایی پێهاتووە  .

حەموودە یووسف سەباغیش  لەم چاوپێکەوتنەدا بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە  پیلانگێری  گەورەبۆ سوریا  داڕێژرا بوو  کە ئەم پرسە بە هاوکاری ئێرانی  و سوری  بەرەوڕووی شکست بووەتەوە، هیواداری دەربڕی تاران یەکێک لە شەریکانی سەرەکی دیمەشق بێت  لە بنیات نانەوەی سوریا دوای شەڕ.

ویلایەتی هەروەها لە چاوپێکەوتنی نەبیە بڕی  سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان  وتی: بە بەرەکەتی  هەوڵی بزووتنەوەی ئەمەل و بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان  ئەمڕۆ  ئەم وڵاتە یەکێک لە سەرکەوتووترین وڵاتانی ئیسلامی  و عەرەبی ناوچە بووە و دەوری خۆڕاگری لەم شانازی و سەرکەوتنانە  زۆر کارتێکەرە.

نەبیە بڕیش لەم  چاوپێکەوتنەدا  وێڕای پێداگری لەسەر یەکێتیی نێوان  وڵاتانی ئیسلامی وت : موسوڵمانان بەرەوڕووی سیاسەتڤانێکی نوێ لە ئەمریکان کە هەڵوێستێکی  پاوەجێی  نییە.

سەرۆک پەرلەمانەکانی سوریا و لوبنان بۆ بەشداریکردنی لەسێزدەهەمین کۆنفرانسی  پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕ ێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەردانی تارانیان کردووە.