کانونی دوھەم 18, 2018 12:54 Asia/Tehran
  • هەناردەی ٩٠٢ ملوێن دۆلاریی کەل و پەل و شت و مەک لە سنووری مێهرانەوە بۆ ئێراق

بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژاوای ئێراندا وتی: لەماوەی ٩ مانگی رابردوودا ٩٠٢ ملوێن دۆلار کەل وپەل لە سنووری مێهرانەوە هەناردە کراوە بۆ ئێراق.

"موحسن موستەفایی" بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای ئیلام لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر وتیشی: زۆربەی ئەو کەل و پەلەی لە سنووری مێهرانەوە بۆ وڵاتی ئێراق هەناردە دەکرێ، لە وەرزی هاویندا زیاتر میوە و لە وەرزی زستاندا ، کاشی، سرامیک، کەل و پەلی پلاستیکی و شت و مەکی ئاسنین و کانزاییە.

بە پێی ڕێژە و ئامار زیاترین ڕادەی هەناردەی کەل و پەل و شت و مەکی ئێران بۆ ئێراق لە سنووری مێهرانەوە ئەنجام دەبێ و ئەو بوارگە سەرسنوورییە ئێستایش هەر بژاردەی یەکەمی بازرگانانی ئێرانییە. ڕۆژانە زیاتر لە ٨٠٠ لۆریی کەل و پەل و شت و مەک لە سنووری مێهرانەوە دەچێتە نێو خاکی ئێراق.

سەرپەیڤ