کانونی دوھەم 21, 2018 20:59 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی سەردانی تارانی کرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران چاوی کەوتە بەرپرسان و کاربەدەستانی ئێران و وتووێژی لەگەڵ کردن.

بارزانی پیش سەردانەکەی بۆ تاران، چوو بۆ بەغدا تا یەکەم دیداری پاش شکەستی گشت پرسییەکەی هەرێم، بە وێژمانێکی جیاواز لەگەڵ ڕابردوو، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی دەس پێ بکات.

عەبدولباری عەتوان، نووسەر و لێکۆڵەری بەناوبانگی عەرەب لە وتارێکدا نووسیویە: داهاتوو لەپاش گشت پرسییەکە نادیارە. نیشانەگەلێکی زۆر لەئارادایە کە باس لە دژواری ئەم قۆناغە دەکەن. دەسپێکی ئەم قۆناغە، ناپاوەجێیی  و لەوانەیە هەڵگیرسانی ئاوری شەڕ بێ و ڕەنگە تووڕەیی کوردەکان، چیلکەی ئەم ئاورە بێت."

وتەکانی ئەمڕۆی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لەم ڕوانگەوە جێی بایەخە.

شەمخانی لەم چاوپێکەوتنەدا، بەڕاشکاوی ئاماژەی دایە هەڵوێستی هەڵەی بەڕێوەبردنی گشت پرسی لە هەرێم و گوتیشی: ئەم گشت پرسییە تێچووی بەربڵاوی ئابووری، سیاسی و ئاسایشی زۆری بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەدواوە بوو، چوونکە هەندێ کەس لەسەر ئەم باوەڕە بوون کە ئاسایشی کورد، جیاوازە لە هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە و بواری کونتروڵی هەڕەشەی داعش و تیرۆریزم بە دانووستان و وتووێژ لەئارادایە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق

حەسن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە میانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، پێیداگرت کە هەموو ئەتن و هۆزەکان لە وڵاتانی ناوچە و لەوانە کوردەکانی عێراق، دەبێ لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەری خاکی وڵاتەکەیان، مافە یاسایی و  ڕەواکانیان دەستەبەر بکەن.

ئاشکرایە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو بارستای خۆی بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان و یارمەتیدان بە پاوەجێ بوونی ئاسایش و هێوری لە عێراق دەخاتە گەڕ. بەڵام هەروەک شەمخانی ئاماژەی پێدا، ڕوانگەی ئێران لەمەڕ عێراق بە گوێرەی یەکپارچەیی و یەکڕیزی هەموو ئەتن و هۆزەکانی ئەو وڵاتەیە.

حەسەن ڕۆحانی لە دیداری نێچیرڤان بارزانی

ئێستا قسەی بارزانی، پێبەندی بە عێراقێکی یەکگرتوو و یەکپارچەیە. بارزانی گوتی: کوردستانی عێراق بەردەوام خوازیاری عێراقێکی یەکگرتوو و یەکپارچەیە و هەموو لایەنەکان دەبێ پێبەندی دەستوور و یاسای بنەڕەتیی عێراق بن!

 

سەرپەیڤ