کانونی دوھەم 23, 2018 09:09 Asia/Tehran
  • گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەب (س) ، ڕۆژی پەرەستار

ئەمڕۆ سێشەمە بیست و سێ ژانویەی 2018 ڕێککەوتە لە گەڵ پێنجەمی جەمادیەلئەوەلی ساڵی 1439کوچی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەبی کوبرا (س) .

حەزرەتی زەینەب  وەک ئولگوو و هێما بۆ هەموو ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و دژە زوڵم لە هەموو  سەردەمەکاندا بەناو بانگە .  بەڕێزیان لە پاڵ برای بەڕێزیاندا حەزرەتی ئیمام حسین (ع) ئیمامی  شێعەکانی جیهان  خەباتیان کرد لە گەڵ ئه و  ڕەوتی  نەزانی  و چەواشەکاریه ی  کە بەناوی بەرگریی  لە ئیسلام کارەساتی گەورەی کەربەلایان بە دی هینا . حەزرەتی  زەینەب    ئافرەتێکی  هی  دوێنێ   ئەمڕۆ و سبەینێە  چۆنکوو کەرامەتی  ئینسان  بەندایەتی خوداوەند   دادخوازی   و  شەرافەت   و  ئازادە خوازیی  ،  بایخگەلێکن  کە  تەنیا  هی  خولێکی تایبەت  یان کۆمەڵگایەکی  تایبەت    نیە . حەزرەتی  زەینەب    هەموو  ڕۆژێک   دڵی    پڕ دەبوو  لە  میهر و مەعریفەتی   حەزرەتی  ڕەسووڵی  ئیسلام  و لە زانست و بلاغەتی   باوکی  بەڕێزیان  حەزرەتی  ئیمام  عەلی (ع)   ئیمامی ی ەکەمی  شێعەکانی  جیهان  کەڵکی وەرگرت   و   ڕۆحی  لە داوێنی    پڕ لە میهر و میهرەبانی   دایگی  خوشەویستیان  حەزرەتی  فاتیمە  (س)  گەیشتە  کەناری  ئازامش و ئاسایش . بەڕێزیان  دوای  شەهادەتی    حەزرەتی  ئیمام حسین  خوی    ئەرکمەند  بە پاراستنی  گیانی   ئیمام سەجاد  (ع)  ئیمامی چوارەمی  پێعەکانی  جیهان  زانی  و هەر ب ەو بونەوە  لە دژوارترین  دۆخدا   لە هەمبەر  جەنایەتکاران  و  ستەملێکراوان   ڕاوەستا و لە پاڵ  ئەو حەزرەتە  بە وتەگەلی  دەمکوتکار   دوژمنانی   ئیسلامی  ڕیسوا  کرد .  ڕێکخراوی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی  ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی  لە دایک بوونی  حەزرەتی  زەینەب ی کوبرا (س) ئافرەتی   قارەمانی  ئیسلام لە هەموو  موسوڵمانان بە تایبەت  شێعەکان و ئازادیخوازانی جیهان  پیرۆزبایی دەکات .