کانونی دوھەم 27, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: خەونی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ قودس، تەعبیر ناکرێ

سکرتێری گشتیی جڤینی نێودەوڵەتیی داکۆکیی لە فەلەستین، وتی: لێدوان وهەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گۆڕینی قودس بۆ پایتەختیی رژیمی زایۆنیستی، زۆرتر لە خەونێکی ئاڵۆزکاو دەچێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ قودسی وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی ڕاگەیاند؛ کردەیەک کە لەگەڵ نەیارەتی وکاردانەوەی بەرفراوانی جەماوەری، سەرانی وڵاتان و کۆمەڵگا جیهانییەکان بەرەوڕوو بوو.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئیسرائیلی بە رژیمێکی ساختەو ناڕەوا زانی و وتی: رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل لە ترسی موقاوەمە، بەدانانی شوورەی کۆنکرێتی و دیوارگەلی بەرز لە دەورووبەری ئەو رژیمە ساختەیە، تەنیا بۆپاراستن و مانەوەی خۆی هەوڵ دەدات.

سکرتێری گشتیی جڤینی نێودەوڵەتیی داکۆکیی لە فەلەستین هەروەها وتی: سەرباری خزمەت کردنی داعش بە زایۆنییەکان لە لاوازکردن و وێران کردنی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی، بێگومان ئەمڕۆ تەلەبیب لە لەرزۆکترین دۆخی دایە.

سکرتێری گشتیی جڤینی نێودەوڵەتیی داکۆکیی لە فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە ئالی سەعوودو ئەمریکا ناتوانن لایەنگری ڕزگاریدەری رژیمی ئیسرائیل بن، پێی داگرت: خۆڕاگریی دواقسەی لەمەڕ هێنانەدی مافەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین ، مسۆگەر بکا و قەت ڕێگە نادات رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل کایە بە ئاسایشی ناوچەو ئێران بکات.

سەرپەیڤ