شوبات 15, 2018 21:42 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی ڕایگەیاند:هەڵگری پەیامی برایەتی و دۆستایەتیی گەلی ئێرانە بۆ گەلی هیند

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی:هەڵگری پەیامی برایەتی و دۆستایەتیی گەلی ئێرانە بۆ گەلی مەزنی هیند .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نێو ئاپۆڕەی زانایانی شێعەو سوننەی حەیدەرئاباد لە ئیالەتی تەلەنگانای هینددا وێڕای ئاماژە کردن بە خاڵە هاوبەشە مێژوویی و کلتوورییە بێ ئەژمارەکانی هەردووک نەتەوەکە وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هیند واوەتر لە پەیوەندیی سیاسی و ئابوورییە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای وەبیرهێنانەوەی فەلسەفەی پێکهاتنی ئایینزاکان وتیشی: ئایینەکان بۆ برەو پێ دانی چاکەو نەهێشتنی گەندەڵی هاتوون، هەر بۆیە ئەرکی زانایانی دینی و موسڵمانان  لە برەو پێ دانی پەیامی ئیسلام گرینگایەتی زۆری هەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەیامی گەلی ئێران دۆستایەتی و پەیوەندیی نزیک لەگەڵ گەلی مەزنی هیندە، وتیشی: ئێران خوازیاری پەیوەندیی گەرم و گوڕترو نزیکترە لەگەڵ هیند لە تەواوی بوارەکاندا.

سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران وێڕای شی کردنەوەی هەوڵی کۆڵۆنیالیستان بۆ کەڵکاژۆیی لە ئایینزاکان و دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان وتیشی: لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، هەمووان بۆ چەسپاندنی چاکە لە ڕووی زەوی و و لە ئاراستەی لەنێو بردنی خراپە و گەندەڵی لە سای پەیڕەو کردنی فەرمانەکانی قورئان و پێغەمبەری ئیسلام بەرپرسن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری لە سەر بانگێشتنی ناندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندو بەمەبەستی سەردانێکی فەرمیانەی سێ ڕۆژە، ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە حەیدەرئاباد.

لە گەشتەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و شاندەکەی یاوەری بۆ هیندوستان، 15 ڕێککەوتننامە و تەبایی نامەی هاوکاریی بازرگانی و ئابووریی لە نێوان هەردووک وڵات دا واژۆ کرا.

سەرپەیڤ