شوبات 17, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی: شەڕی سووریا ، حیزبۆڵلای لوبنانی کردە سوپایەکی بەهێز

یارێدەر وڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشت هێزەکانی ئێڕان وتی: حیزبۆڵڵای لوبنان بە شەڕی سووریا بووە بە سوپایەکی بەهێز لەبەرانبەر زایونیەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرلەشکەر " سەیید یەحیا ڕەحیم سەفەوی " رٶژی شەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی قەیرانی سووریا ، دوایین گوڕانکاری مەیدانی وسیاسی لە تاران ڕایگەیاند : شەڕی سووریا هەشتاوسێ مانگی خایاندوهاوپەیمانی ئێران ، ڕوسیا وحیزبۆڵلای لوبنان لە سووریا سەرکەوت وهاوپەیمانی ئەمریکیەکان ، ئەردەن وزایونیەکان تۆشی شکست بوو. سەرلەشکەرڕەحیم سەفەوی بە ئاماژەدان بە مەبەست وئامانجەکانی ژئو ستراتژیکی ئەمریکا لە ناوچە وتی: پاڕاستنی پاوەجیی وئەمنیەتی ڕژێمی زایونی ، لاوزابوونی دەوڵەتەکانی مێحوەری خۆڕاگری بە شێوەی تایبەت سووریا ولاوازکرانی دەسەڵاتی حیزبۆڵای لوبنان وبوارچێ کەر بۆ هەڵس وکەوت لەگەڵیان لە مەبەست وئامانجەکانی ژئۆ ستراتژیکی ئەمریکا لە ناوچەیە.یاریدەروڕاوێژ کاری  باڵای فەرماندەی مەزنی گشت هێزەکان هەروەها دابەش کرانی وڵاتانی سووریا وعێراقی لە مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکیەکان لە ئەگەریی توانایی زانی ووتی: پێشگیری لە سەرەتی ژئۆپلتیکی وژئۆستراتژیکی ئێڕان ، لاوازکردنی دەسەلاتی نفوزی ئێران - عێراق - سووریا - مەدیترانە وەکوو مێحوەری ستراتژیک ، لەمەبەست وئامانجەکانی تری ئەمریکیەکان لە ناوچەیە . سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی بە پیداگری لەسەر پێویستی پاڕاستنی سەربەخۆیی ویەکپارچەیی خاکی سووریا وعێراق وتی: ئێران بە شێوەی جیدی خوازیاری سەربەخۆیی ویاکپارچەیی خاکیی سووریاوعێراقە. یاریدەر وڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشت هێزە کانی ئێران هەروەها هێواداری دەربڕێ کە خەڵکی سووریا وعێراق ، جارەنوسیی خۆیان بگرنە دەس ومێحوەری خۆڕاگری بەهێزتر لە بەرانبەر ڕژێمی زایونی وئەمریکا ڕاوەستاوی بکات.