شوبات 20, 2018 16:10 Asia/Tehran
  • راگواستنی خێرای فریاکەوان بۆ شوێنی کەوتنە خواری فڕۆکەی مۆسافیر هەڵگری ئێرانی

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وتی: دوای ڕاگەیاندنی هەڵکەوتنی دروستی لاشەی فڕۆکەی ئەی تی ئاری کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئاسمان لە بەرزایی فرەتر لە چوارهەزارمیتری ، تیمەکانی تەکاوەری هێزەی زەوینی ئەرتەش خەریکی حەرەکەت بەرەو شوێنی ڕاگەێندراون.

ئەمیر سەرتیپ " شاهین تەقی خانی" ئەمڕۆسێ شەممە وتی" : تیمەکانی تەکاوەری ئەرتەشی ئێران داگری شاخەوانان وهێزەتایبەتیەکان بەرەو شوێنی تایبەت وەڕێ کەوتوون ، هەڵبەت گەیشتن بە ناوچەی ڕاگەێندراو بەهۆی ئەستەمبوونی کاریکی زۆر دژوارە.

ڕێکخراوی ئورژانسی ئێرانیش ڕایگەیاند: بەرزایی بەفر لە شوێنی کەوتنە خواری فڕۆکە کە فرەتر لە دوو میتر بووە وهەتا ئێستاکە هیچ تەرمێک نەدۆزراوەتەوە.

" عەلی وەفایی مەوەدەم" بەڕێوەبری گشتیی ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ستانداری کوهگیلویە وبویر ئەحمەد لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران یش بە ئاماژەدان بە هەوڵەکان بۆ گوێزرانەوەی خیرای تەرمەکان بەر لە تاریک بوونی هەوا ، ڕایگەیاند : هاوئاهەنگیی پێویست بۆ نێردرانی شاخەوانان وکارناسانی پزیشکی یاسا بۆ شوێنی کەوتنە خواری فڕۆکەکە خەریکی ئەنجام بوونە.

ڕەزا جەعفەرزادە" وتەبێژی ڕێکخراوی فرٶکەوانی ئێران یش بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بۆ بەدەس هێنانی هۆی وهەگەری کەوتنە خواری فڕۆکە کە پێویست بە لێکدانەوەی هۆوهەگەری جۆربەجۆر هەیە وتی: هەر پارچەیەک لە فڕۆکەکە دەتوانێ نیشانەیەک بێت ، بەڵام گرینگترینی تۆمار کردنی قسەکان وعامل وهۆکارەکانی ماتوڕە   کە   دوای لێکدانەوەی کارناسان ، ئاکام وئەنجامی بەدەس هاتوو وبە پێی یاساو رێسای نێودەولەتی هۆی کارەساتەکە دیاری دەکرێت.

فڕٶکەیەکی ئەی تی ئارسەربە کۆمپانیای فڕۆکە وانی ئاسمانی ئیران ڕۆژی یەکشەممە دوای فڕین لە فڕگەی مێهرئاباد ی تاران ولەڕێگا بەرەویاسوج لەباشووری ڕٶژئاوای ئیران لە ناوچەی دنا کوەی سەمیروم کەوتە خوارو هەموو شەست وشەش سەرنشینەکەی گیانیان لەدەس دا.

سەرپەیڤ